عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕۆژی یەکشەممە لەنێو کۆڕی پەیامنێران لەتاران وێڕای ڕەت کردنی شەرتی وەزیری ئابووریی ئاڵمانیا بۆ ئێران سەبارەت بە بەڕەسمی ناسینی ڕژێمی زایۆنیستی وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران پێویستی بە پێوەندییەک کە مەرجەکەی پێوەندی لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیستی بێت، قەبووڵ ناکات .
ویلایەتی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە کاربەدەستانی ئاڵمان بۆ ئەوەی زایۆنییەکان و ئەمریکییەکان خۆشیان بێت وەها قسەگەلێک دەکات، وتی : ئەم داواکارییە هیچکات نایەتە دی چونکە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هیچ لەونێ ئەم ڕژێمە داگیرکەرە بە ڕەسمی ناناسێ .
سەروکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتژیکی کۆگەی دیاریکردنی بەرژەوەندی نیزام، کەمبوونی پێوەندی ئاڵمان لەگەڵ ئێرانی بە زیانی بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە زانی و وتیشی: خەڵکی ئەمریکا لەگەڵ پەیڕەوی سووکانە ی دەوڵەتی ئەم وڵاتە لە سیاسەتەکانی شکست خواردووی ئەمریکا نەیارن .
ویلایەتی هەروەها سەبارەت بە بوارچێکردنی ئەمریکاییەکان بۆ دەستێوەردانی سەربازی لە سوریا هەرچەشنە هەوڵێک لەمبارەیان بە هەوڵی خۆکوژی و شکستێک زۆرت سەخت تر لە شکستی ئەمریکا لە ئەفغانستان و ئێراق زانی.
سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتژیکی کۆگەی دیاریکردنی بەرژەوەندی نیزامی ئێران وێڕای ڕەت کردنی ئیدیعای جان کەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بەمەی کە ئەم وڵاتە بەرامبەر بەڵێنەکەی لە جێ بەجێ کردنی بەرجام وەفادار بووە وتیشی : ئەگەر ئەمریکییەکان بیانەوێ ڕێگەی بەرجام بە باشی و بە دروستی بڕواتە پێش دەبێ ئەو بەڵێنانەی داویانە جێبەجێ بکەن.....
کۆتایی کورتە نامە/310
٣ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٠٠
News ID: 783087
سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتژیکی کۆگەی دیاریکردنی بەرژەوەندی نیزامی ئێران، بە ڕەسمی ناسینی ڕژێمی زایۆنیستی لەلایەن ئێرانی بە کارێکی نامومکین زانی.